AP ١٤٠٣ ڕەزبەر ١٣ ١٠:١٨

شەڕی لوبنان و ئیسڕائیل پەرەدەسێنێت؛

هێرشی قورسی مووشەکی حزبوڵڵا بۆ سەر حەیفا و عەکا+ڤیدیۆ

هێرشی قورسی مووشەکی حزبوڵڵا بۆ سەر حەیفا و عەکا+ڤیدیۆ

هێزەکانی بەرخۆدانی لوبنان هێرشی قورسی مووشەکیان کردە سەر حەیفا و باکووری فەلەستینی داگیرکراو دوای چڕ بوونەوەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر خەڵکی سڤیل.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلنەشرە، ئیدارەی ڕاگەیاندنی شەڕی حزبوڵڵا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: لە درێژەی پاڵپشتی لە گەلی غەززە و بەرخۆدان و لە بەرگری لە لوبنان و گەلەکەی و لە کاردانەوە بە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر شار، گوند و خەڵکی اڤیل، هێزەکانی بەرخۆدان کاتژمێر حەوتی بەیانی بە کاتی خۆجەیی باکووری حەیفای مووشەکباران کرد.

هاوکات یەدیعوت ئاحارونت لە هاویشتنی 20 مووشەک لە لوبنانەوە بۆ سەر حەیفا و باکووری ناوچە داگیرکراوەکان هەواڵی دا.

مێدیاکانی ئیسرائیل لە بیسترانی دەنگی زەنگی مەترسی لە عەکا و حەیفا هەواڵیان دا.

حزبوڵڵا بە مووشەکی قورس حەیفایان کردە ئامانج و مێدیاکانی ئیسرائیل لە پێکانی دوو ناوچەی پیشەیی لە کەنداوی حەیفا هەواڵیان دا.

News ID 52074

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha